#با_قسەی_خۆش_ون_نەبێت هاوڕێ یەکم ووتی: چووم بۆ ماڵی…

#با_قسەی_خۆش_ون_نەبێت

هاوڕێ یەکم ووتی:
چووم بۆ ماڵی خوشکەکەم بە میوانی ، لەوێ خوشکەکەم تکای لێ کردم کە سەعی بیرکاری بە کوڕەکەی بکەم ، چونکە تەمەڵە و هیچ تێ ناگات .
منیش وویستم نموونەیەکی بۆ حەل بکەم ، ووتم : تۆ ئەگەر دووهەزار دینارت پێ بوو منیش هاتم و هەزار دینارم لێ بردیت ، چەندت پێ ئەمێنێتەوە ، ئەو هەتیووە کردی بە گریان و هاوار هاوار هەزار دینارەکەم بدەرەوە ، پارەکەم بەرەوە ، نەمئەزانی چی پێ بڵێم ، لەوەش سەیر تر خوشکەکەم بە پەلە هات و ووتی : کاکە گیان بەقوربانت بم هەزار دینارەکەی بەرەوە ، بەخوا زۆر گڵاوە ئەم هەتیووە مێشکمان ئەبات ..
جاوەرە ئەم کەرە لەم قوڕە دەربێنە ،
بە ناچاری هەزار دینارم دا بەو هەتیووە زۆڵە و بە خوشکەکەم ووت : کوڕەکەت یەکەمە و ڕووی بابی ئەوە ڕەش بێت جارێکی تر سەعی بەم سەگبابەی تۆ بكا
?????????