له خەرمانی نیگات چی نەبوو به نەسیبم حەواڵەی خەزانی بێ…

له خەرمانی نیگات
چی نەبوو به نەسیبم
حەواڵەی خەزانی بێ گەڵات کردم
منت خسته بۆسەی

خەزەڵوەری یادەکانت

هەموو ڕۆژێ…….

بە شەقامی دڵم
تێ ئەپەڕی و هەنگاو
به سەر خشپەی
دڵمدا دێنی

دەوەره ئازیزەکەم………

لەم وەرزه پاییزە‌دا
تێرم که له نیگات
شێتم که به باڵات
شایەد گەڵاڕێزانی
تەمەنم مەجاڵم نەدا

دەزانم لەم وەرزه‌دا
گەر چاوم
پاراوی دیتنت نەبێ

بەرگەی سەرماوەزی دووریت ناگرم
@my_0range6452